میدیای ئێران: مەشقی سەربازی بووە

دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە کیش بیسترا

شۆڕش قادری

لە دورگەی کیشی ئێران دەنگی چەند تەقینەوەیەک بیستراوە و میدیای ئێرانیش دەڵێت، هی مەشقی سەربازی بوون.

ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێران بڵاویکردووەتەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە دەنگی تەقوتۆق و چەند تەقینەوەیەک لە دوورگەی کیش بیستراون کە هی مەشقی سەربازیی هێزە ئەمنییەکان بوون.

دەشڵێت، وەزعەکە ئاسایی و با خەڵک گوێ بە پڕوپاگەندەکان نەدەن و تەنیا لەرێی میدیا فەرمییەکانەوە گوێبیستی هەوڵەکان بن.