"لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات"

مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵان کەوتنە ناو پڕۆژەی ئاوی خوماتوو و خنکا


سیروان خورشید – دوزخورماتوو

​بەیانی ئەمڕۆ لەنزیک گوندی خدرەلی لەسنووری قەزای خورماتوو مێردمنداڵێک لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵاتدا کەوتەنێو پڕۆژەی ئاوی قەزاکەوە و خنکا و دوای کاتژمێرێک تەرمەکەی دەرهێنرا.

یاسر ئەیاد، مامی مێردمنداڵەکە بە964ـی وت،” کوڕەکەمان تەمەنی 13 ساڵ بوو و لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات نزیک بووەتەوە لە پڕۆژە ئاوەکە، کاتێک ویستوویەتی دەموچاوی بشوات، پێی خزاوە و کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و خنکاوە.

وتیشی، دوای رووداوەکە خەڵکی ناوچەکە دەستیان بە گەڕان کردووە و پاش نزیکەی کاتژمێرێک توانراوە تەرمەکەی بدۆزنەوە و دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو کراوە.

مێردمنداڵەکە تەمەنی 13 ساڵە و لەرەگەزی نێرە دانشتووی گوندی خدروەلیە لەسنووری قەزای خورماتوو.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر