پشدەر
هاوڵاتییەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا
964+
فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی تەمەن 50 ساڵان لە کوێستانی وارێی نزیک گوندی رەزگەی سنووری قەزای پشدەر لە شاخ هەڵدێرا و گیانی لەدەستدا.
محەمەد نەبی، ئامۆزای ئەو کەسەی هەڵدێراوە بە 964ـی وت، “ئامۆزاکەم دانیشتووی گوندی زورکانە لە سنووری ناحیەی سەنگەسەر بۆ گیا بەهارییەکان چووبووە کوێستانەکانی گوندی رەزگە لە ناحیەی ژاراوە لەوێ هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، تەرمەکەیمان هێناوەتە خوارەوە و لە پزیشکی دادی قەڵادزێین و دواتر دەیبەینەوە بۆ گوندی زورکان بەخاکی دەسپێرین.
لە شەوی رابردووە ئەوە دووەمین حاڵەتی هەڵدێرانە لە کوێستانەکانی گوندی زوورکان و سنووری قەزای پشدەر.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر