محەمەد باقر قالیباف سەرۆکى پەرلەمانى ئێران
قالیباف وا دەڵێ
یاداشتەکە سەرەتایە بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی گەلی ئێران
ئەحمەد مستەفا
“لە ئەگەری نیشاندانی نیازی خراپ، پێشێلكردنی رێككەوتننامەكە و داواكاریی زێدەڕۆیانە، دوودڵ نابن لە وەڵامی كوشندە و تێكشكێنەر بۆ سەر دوژمن”، ئەمە قسەی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانە لە تۆڕی ئێکس.
ئەمڕۆ هەینی 19.6.2026، لە پلاتفۆرمی ئێكس قالیباف نوسیوویەتی، ئێمە لەژێر فەرمانی موجتەبا خامنەییداین، ئەو ئەركەی لەلایەن رابەری باڵاوە بە ئێمە سپێردراوە، بەدواداچوونە بۆ بەدیهێنانی مەرج و بەندەكانی رێككەوتنەكە و سەرەتایە بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانی گەلی ئێران.
لە ئەگەری نیشاندانی نیازی خراپ، پێشێلكردنی رێككەوتننامەكە و داواكاریی زێدەڕۆیانە لە لایەنی بەرامبەرەوە، ئێمە هیچ دوودڵ نابین لە وەشاندنی وەڵامێكی كوشندە و تێكشكێنەر بۆ سەر دووژمن.
لەبارەی ئەمریكاشەوە باسی لەوە كردووە، ئەوان جارێك لە كاتی جەنگدا زلەیان لێدراوە؛ ئەگەر دەیانەوێت دووبارە بەو رێگەیەدا بڕۆنەوە، ئەوا زلەیەكی بەهێزتر و قورستریان بەردەكەوێتەوە.
محهمهد باقر قالیباف له نامهکەی ئەم بەیانییەدا كه ئاراستهی موجتهبا خامنهیی رێبهری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه دهڵێت، دوایین پهیامی ڕێبهرایهتی نهخشهڕێگایهكی پێكهێنا كه ڕونیكردهوه، یاداشتنامهی لێكتێگهیشتنی واژۆكراو نوێنهرایهتی سهرهتای ڕێبازێكی دورودرێژ و ئاڵۆزه به ئامانجی گهڕاندنهوهی مافهكانی گهلی ئێران و پشتیوانی له بهرهی خۆڕاگری له دژی دوژمنی ناپاك.