نووسینگەی سەرۆک کۆمار
“قەرەبووی جەنگ” مه‌رجێکی ئێرانە بۆ كردنه‌وه‌ی تەنگه‌ی هورمز
فەرهاد حەسەن
نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران، مەرجێکی بۆ کردنەوەی تەنگه‌ی هورمز ئاشکرا کرد، ئەگەر جێبەجێبکرێت به رووی تەواوی كهشتیوانە نێودهوڵهتیەکان ده‌كرێته‌وه، ئەویش “قەرەبووی جەنگ”ە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران، رێگە بە هیچ تێپەڕینێک بەناو تەنگەی هورمزدا نادرێت تاوەکو قەرەبوو نەدرێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش دروستکردنی “سیستەمێکی یاسایی نوێ”ی بۆ کۆکردنەوەی کرێی ترانزێت راگەیاند.
ئاماژە بەوەکراوە، قۆناغی ئێستا پێویستی به رێوشوێنی ئابوری هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ راگرتنی سه‌ربازی هه‌یه، بۆیە سه‌پاندنی كرێی نوێی ترانزێت ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆدانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و زیانانه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكاوه به‌ر ژێرخانی گرنگی ئێران كه‌وتون.
دووپاتیش کراوەتەوە “حكومه‌ت له‌م بڕیاره پاشه‌كشه ناكات، ئه‌گه‌ر قه‌ره‌بووی دارایی ته‌واو به‌پێی پێوه‌ره‌كانی تاران دانراون دابین نه‌كرێت”.