سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە قەزای کفری - وێنە: 964
نوسراو کراوە
عێراق دانی نا بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیانی بە فەرمی ناساند، ئەویش دوای بێنەوبەردەی ناردن و هاتنی لیژنەکان لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی و کارەکان لە هەرێمی کوردستانەوە.
له بڕیارێکی فهرمیدا کە رۆژی 9.7.2026 دەرچوێندراوە، وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی عێراق دانپێدانانی فهرمی به زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان و سهرجهم کۆلێج و پهیمانگاکانیدا راگهیاند.
بهپێی ئهم بڕیاره، زانکۆکه دهخرێته ناو رێبهری وهرگرتنی ناوهندی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ( 2026-2027 ).
پێکهاتەکانی زانکۆکە کە دانپێدانانیان بۆ دەرچووە:
1. کۆلێجی تەکنیکی کەلار: (تەکنیکی پەرستاری، ئەندازیاری کارەبا و کۆمپیوتەر، تەکنیکی شیکاری نەخۆشییەکان).
2. کۆلێجی تەکنیکی کفری: (تەکنیکی کارگێڕی کار، تەکنیکی چارەسەری خۆراکی، تەکنیکی تەکنەلۆجیای زانیاری).
3. کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی-ڕزگاری: (تەکنیکی ژمێریاری، تەکنیکی میدیا).
4. پەیمانگای تەکنیکی کەلار: (تەکنیکی پەرستاری، تەکنیکی ڤێتێرنەری، تەکنیکی ڕووپێوی، تەکنیکی تەکنەلۆجیای زانیاری، تەکنیکی ژمێریاری، تەکنیکی کارەبا، تەکنیکی کارگێڕی کار، تەکنیکی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان، تەکنیکی دیزاینی ناوەوە).
5. پەیمانگای تەکنیکی کفری: (تەکنیکی تاقیگەی پزیشکی، تەکنیکی ژمێریاری).
تێبینی/ نوسراوی فەرمی دانپێدانانەکە لە کۆمێنت دانراوە.
نوسراوی دانپێدانانەکە
Author
Radio Dang