ئەو شۆفێرانەی جارێکتان وەرگرتووە مەچنەوە سەرەوە

سبەی لە 21 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێ

شۆڕش قادری

سبەی لە 21 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێ، ئەو شۆفێرانەی جارێک وەرتانگرتووە، مەچنە سەرەوە، جارێ پێتان نادرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لە لیستێکدا ناوی 21 بەنزینخانەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، سبەی چوارشەممە 5.8.2026 لەو بەنزینخانانە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت.

بەنزینەکە بە کارتی ئەلیکترۆنی وەردەگیرێت، بۆیە ئەو شۆفێرانەی پێشتر وەریانگرتووە، ناتوانن جارێ وەریبگرنەوە تا ئەو کاتەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان ئاگاداری بڵاودەکاتەوە.

لیستی بەنزینخانەکان لە خوارەوە دانراوە؛

سبەی لە 21 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێ