لەسەر عەمودێک

فەرمانبەرێکی کارەبای قەڵادزێ کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا

فەرمان مەلاحەسەن – قەڵادزێ

فەرمانبەرێکی کارەبای قەڵادزێ بەسەر عەمودێکەوە کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە دەورووبەری کاتژمێر 8ـی ئەمشەو روویداوە، ئەو هاوڵاتییەی کارەبا گرتوویەتی ناوی، عومەر خدر تەمەن 52 ساڵە و دانیشتووی قەڵادزێیە.

عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری کارەبای قەڵادزێ بە 964ـی وت، “ئەو هاوڵاتییە فەرمانبەری ئێمە بووە و لە سەر عەمودێک لە گوندی کەڵەک کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری