ئەوقافی دهۆک:
“جگە لە ئاو نابێ هیچ شتێکی دیکە لە پرسەکان دابەش بکرێت”
شڤان عەبدوڵا – دهۆک
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆک دەڵێت، جگە لە ئاو نابێ هێچ خواردن و خواردنەوەیەکی دیکە لە پرسەکان دابەش بکرێت.
چەند رۆژێکە گرتەیەکی ڤیدیویی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە کۆمپانیایەک وەک ریکلام دایناوە و دەڵێت، بە شێوەی تایبەت و VIP لە پارێزگای دهۆک شیرینی و قاوە و ساردەمەنی بەسەر ئەو کەسانەدا دابەش دەکەن کە بەشداری پرسەکان دەکەن، ئەوەش کاردانەوە و ناڕەزایەتی ئەوقافی دهۆکی لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقاف کاروباری ئایینی پارێزگای دهۆک لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەو کارە بێ ئاگاداری ئێمە و بێ رەزامەندی بەڕێوەبەرانی ئەو مزگەوتەی کە کارەکەیان لێ کردووە، ئەنجام دراوە و مایەی قبوڵکردن نییە.
دەشڵێت، بڕیاریانداوە کە هیچ کارێکی لەو شێوەیە رێگەپێدراو نییە و جگە لەئاو، نابێت هیچ خواردن و خواردنەوەیەکی تر بەو کەسانە بدرێت کە بەشداری لە پرسەکان دەکەن.
دەقی راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆک لە خوارەوە؛
بۆ رایا گشتی و هەمی هاووڵاتیێن پارێزگەها دهۆکێ دیار دکەین، سەبارەت وی بابەتێ ل تۆڕێن کۆمەڵایەتی بەلاڤ بووی ل دۆر ئامادەبوونا ستافەکێ تایبەت یێ خزمهتگوزارییان (VIP) د ڕێوڕەسمێن تازیەکێدا ل ئێک ژ مزگەفتێن دهۆکێ؛
بۆ هەمی ئالییان ڕوون دكەین کو ئەڤ کارە ب بێ ئاگەهداری و بێ رەزامەندیا ريڤەبەريا مه و فەرمانبەر و خزمەتکارێن مە یێن مزگەفتێ هاتيه كرن بەلکو ژلایێ خودانێن تازیێ ڤە هاتبوو کرن و گازیکرن.
ئیکسەر ڕێڤەبەرییا مە، ب هەماهەنگی دگەڵ لایەنێن پەیوەندیدار، هوشداري دايە خودانێ وێ شريناهيێ كو ب هيچ رەنگەكي نابيت ب ڤي كاری رابيت دناڤ هولێن تازيان د مزگەفتان دا و ب هەمی رەنگەکی ئەڤ ديارده يا قەدەغەكريە، چونكه لديف رينمايێن مه نابيت زيدەتری ئاڤێ هيچ خارن و ڤەخارن و شريناهيەك بهيته بەلافكرن و بو ڤێ مەبەستێ ژي ريڤەبەريا مه (تابلو)ل هەمي هولێن تازيا هەلاويستينە و رينمايێن مه تيدا هاتينه نڤێسان بەلێ ب مخابنی ڤه ژلايێ هندەک ژ خودانێن تازيان ڤە پيگيری پێ ناهيته كرن .
جهێ ئاماژێیە، مزگەفت جهێ پەرستن و پیرۆزییانە و تازی ژی پتێڤيه لديف ڕێوڕەسم و دابۆنەریتێن خۆ یێن ئایینی و جڤاکی بيت نەبنه جهێ ئيسراف و دياردێن خراب . لەوما دیسان جەختێ ل سەر وێ چەندێ دکەینەڤە کو پێگیریکرن ب ڕێنماییێن ڕێڤەبەرییا ئەوقافێ و ريزگرتن ژبو پيروزيا مزگەفتان ئەركێ مە هەمیانە، هيڤیدارين خەلكێ مه و خودانێن تازيان هاريكار بن دگەل مه دا .
ڕێڤەبەرییا گشتی یا ئەوقافێ و کاروبارێن ئایینی ل پارێزگەها دهۆکێ