دانیشتووی رانیەیە

تەرمی ئەو کەسەی لە زێی بچووک خنکا دۆزرایەوە

فەرمان مەلاحەسەن – راپەڕین

تەرمی ئەو کەسەی لە زێی بچووک خنکا دۆزرایەوە و دانیشتووی رانیەیە.

پەیامنێری 964 رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمی ئەو کەسەی لە ئاوی زێی بچووک و لە سنووری قەزای پشدەر خنکا، دۆزراوەتەوە.

ئەو هاوڵاتییە دانیشتووی رانیەیە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە و دوای توێکاری رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.

کاتژمێر 3:40 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 4.8.2026 هاوڵاتییەک لە ئاوی زیی بچووک نزیک گوندی (گەرمکان)، لە سنووری قەزای پشدەر خنکا، دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمێکی مەلەوانی و غەواسی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕین چوونە شوێنەکە و بەهاوکاری خۆبەخشان و خەڵکی ناوچەکە تەرمەکەیان دۆزییەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری