ساڵ و نیوێک گەشت و سەفەریان نەکردووە
کچە کوردێکی کەرکوک یەکەمی سەر ئاستی عێراقی بەدەستهێنا
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە ناوەندێکی خوێندنی جەنجاڵ و پڕ لە قوتابی، کچە کوردێک لە کەرکوک توانی بەرزترین ئاست لە عێراق بگرێت و بە کۆنمرەی 100 ببێتە یەکەمی سەر ئاستی ئەم وڵاتە.
نیڤار بەختیار، قوتابییەکەیە، هەرچەندە پێشبینی ئەوەی نەدەکرد ئەو ئاستە بەدەست بهێنێت بەڵام بڕوای وابوو کە لە ئاستی یەکەمەکان دەبێت لەسەر ئاستی عێراقدا، چونکە وەکو قسەی بۆ 964 کردووە کە ئەو رۆژانە 12 کاتژمێر لەلسەریەک دەیخوێند.
ئەگەرچی مامۆستاکانی قوتابخانەکەی لەوە دڵنیا بوون کە نیڤار بەم هەموو زیرەکیی و ۆماندووکردنەیەوە دەبێتە یەکەمی سەر ئاستی عێراق، بەڵام مامۆستا تاڤگەی بەڕێوەبەری ئامادەیی شیرین لە کەرکوک دەڵێت “کە ئەو قسەیەمان پێدەووت نیڤار بوای نەدەکرد و سوور بوو لەسەر ئەوەی نمرەیەکی باش دەهێنێت بەڵام یەکەم نابێت.
ڤیان ئەحمەدی دایکی نیڤاریش دڵنیاییەکی لەلا دروست بوبوو کە کچەکەی دەگاتە ئەو ئاستە، چونکە بەقسەی ئەو لەبەر خاتری کچەکەی کە بەردەوام دەیخوێند گەشت و سەفەریان لەخۆ حەرام کردبوو دەڵێت “ماوەی ساڵ و نیوێک نەچوونەتە هیچ شوێنێک”.
فەرهاد حەسەن