لە سەیدسادق

ژمارەیەک قەساب بە یەک تۆن گۆشتی جەژنەوە گیران

964+

بڕوا مەجید – سەیدسادق

ژمارەیەک گۆشتفرۆش لە سەیدسادق ویستوویانە، گۆشتی پێش جەژن ساغبکەنەوە و بە خەڵکی بفرۆشن، لەوکاتەی لیژنەکانی قایمقامیەتی سەیدسادق بەسەر خواردەمەنی و شوێنەگشتیەکاندا دەگەڕان توانییان ئەو کارە رێگەپێنەدراوە ئاشکرابکەن.

گۆشتەکە یەک تۆن بووە.

ئەمشەو 31.3.2026، رەزا محەمەد، قایمقامی سەیدسادق بە 964ی وتی، بەردەوام لیژنەکانمان چاودێری بازاڕ و شوێنە گشتییەکان و فرۆشگاکان دەکەن، ئەمڕۆ لە هەڵمەتێکدا لەناو بازاڕی قەزای سەیدسادق توانراوە دەست بەسەر نزیکەی یەک تۆن گۆشتی ماوەبەسەرچودا بگیرێت.

گۆشتەکە دانرابوو تا ساغبکرێتەوە و بفرۆشرێت.

قایمقام ئەوەشی وت، ئەو بڕە گۆشتە لەچەند دوکانێکی گۆشفرۆشتن دەستی بەسەرداگیراوە، بەرواری گۆشتەکە پێش جەژنی رەمەزانی لەسەربووە بۆیان ساغ نەکراوەتەوە، ئێستا دووبارە خستویانەتەوە بازاڕ.

لەبارەی رێکاری لەناوبردنی گۆشتەکە و رێکارە سزاییەکان، رەزا محەمەد وتی، دوای دەستبەسەراگرتنی گۆشتەکە لەشوێنێکی تایبەت لەناوبراون، ئەو خاوەن دووکانانەش ئیجرائاتیان لەگەڵدا دەکرێت.

بەپێی ستانداردەکان، دەبێ گۆشت سێ بۆ چوار رۆژ دوای سەربڕین بفرۆشرێت، ئەگەرنا دەبێ بخرێتە بەرادەوە “ساردکەرەوە” و دواتر بەگۆشی بەستوو بفرۆشرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا