نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
سەروو 104 دۆلارە
نرخی نەوت سەربەرەوخوار بووەوە
شۆڕش قادری
دوای هێوربوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ئەمڕۆ هەر بەرمیلێک لە سەروو 104 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 12.9.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 104 دۆلار و 6 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە شەوی رابردوو بەڕێژەی 2.81٪ دابەزیوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 100 دۆلاری خشت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 2.37٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە گەرووی هورمز تاڕادەیەک هێوربوونەتەوە و چەند رۆژێکە تەقوتۆق لەو ناوچەیە نابیسترێ.