ئاگرەکە گەورەیە و بڵێسە دەکات
فەرمانگەی ئاوی بلێ و بارزان ئاگری گرتووە
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
فەرمانگەی ئاوی بلێ و بارزان ئاگری گرتووە، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆرانیش دەڵێت، ئاگرەکە گەورەیە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، فەرمانگەی ئاوی بلێ و بارزان ئاگری گرتووە و تاوەکو ئێستاش کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگرەکە زۆر گەورەیە، چەندین ئۆتۆمبێل و ئامێریان لە سووتان رزگار کردووە و تیمەکان سەرقاڵی کوژاندنەوە ئاگرەکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری