"یەکە یەکە یەکە؛ گەلێ کورد یەکە"
رۆژئاوا پشتیوانی باشوورە؛ دژی هێرشەکان گردبوونەوە
964+
ئۆفیسی 964 لە رۆژئاوا
لە شاری عامودای رۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو و بە دروشمی “یەکە یەکە یەکە، گەلێ کورد یەکە”، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی ئەو شارە هاتنەسەر جادە.
بەشداربووانی گردبوونەوەکە رایانگەیاند، کاتێک ئەوان هێرشیان لەسەر بوو و لێیان قەومابوو، خەڵکی باشوور پاڵپشت و پشتیوانی ئەوان بوو، ئێستاش ئەوان ئامادەن بەهەموو شێوەیەک و هەرکات پێویست بکات، هاوکار و یارمەتیدەری حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان بن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری