38 ساڵە خزمەت دەکات
ئیڤایەک تەمەن نەیتوانیوە لە کاری بخات و بژێوییە بۆ خێزانێک
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
ئیڤایەکی ئەڵمانی، کە 23 ساڵە خزمەتی دەکات و خاوەنەکەی سەردار حەمە سەعیدی ناوە، هێشتا بە توانایەکی بەرچاو لە گواستنەوەی بەردی نەقاڕی بۆ بیناسازی لە سلێمانی بەکاردەهێنرێت.
خاوەنەکەی دەڵێت، ئەم ئۆتۆمبێلە سەرەڕای تەمەنی زۆری، هێشتا هێز و توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە.
سەردار سۆتکەیی، لەگەڵ نزیکەی 10 کاسبکاری دیکە لە مەیدانی سەرچنار، بە بارهەڵگرە کۆنەکانیان، لەوانە ئیڤا، یابوردە و دۆلفین، بە کاری گواستنەوەی بەردی نەقاڕی بۆ شوێنەکانی بیناسازییەوە سەرقاڵن.
سەردار لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ 964 دەڵێت، ئەم ئیڤایە 23 ساڵە خزمەتم دەکات و بژێوی ژیانی من و خێزانەکەم لەسەریەتی، تەنانەت خانووی خۆمیشم بەو کارە و ئەو بژێوییەی ب سەیارەکە پەیدام کردووە، دروست کردووە.
بە وتەی ئەو، بارهەڵگرەکە توانیویەتی بەرد بۆ ناوچە شاخاوییە سەختەکانی گەڵاڵەی شارباژێڕ بگوازێتەوە، شوێنانێک کە گەیشتن پێیان بۆ ئۆتۆمبێلەکان ئاسان نییە، ئەو هێزی ئۆتۆمبێلەکە بە بێوێنە وەسف دەکات و دەڵێت، بەهۆی خزمەتگوزارییە درێژخایەنەکەیەوە، دڵی نایەت دەستبەرداری بێت.
سەردار ئاشکرای کرد، کەسانێک لە قەڵادزێ-وە بۆ کڕینی ئیڤاکە هاتوون و 10,000 دۆلاریان پێشکەش کردووە، بەڵام ئەو رەتی کردووەتەوە، چونکە پێی وایە ئۆتۆمبێلەکە بە درێژایی ساڵان خزمەتی کردووە و بەشێکی گرنگی ژیانی بووە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا