لەدایکبوونی سێیانیەک لە نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب لە کەلار- فۆتۆ - ناس کورد
نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب شەوێکی پڕ لە ئیشکردنی بەڕێکرد
کەلار؛ لەگەڵ باران 13 منداڵ لە دایک بوون
ژێوار خدر
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا و هاوکات لەگەڵ بارانبارین لە کەلار، لە نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب 13 منداڵ لە دایک بوون و 4 نەشتەرگەریی منداڵبوونیش بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراون، نەخۆشخانەکەش دەڵێت “لەم شەوە باراناوییەدا زۆرترین خزمەتمان بە کەلار کردووە”
نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ منداڵبوون لە کەلار رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا تیمەکانیان لە ئەرکدا بوون و توانیویانە 4 نەشتەرگەریی کتوپڕی منداڵبوون بە سەلامەتی ئەنجام بدەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە بە کۆی گشتی لەو ماوەیەدا 13 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لە دایک بوون و تەندروستی هەموویان جێگیرە.