خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر:

“ئەم هەینییە پایتەخت کەمتر پیس بووە”

شۆڕش قادری

بەقسەی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر، ئەم هەینییە پایتەخت کەمتر پیس بووە چونکە وەک دەڵێن، شاریان رێکخستووەتەوە و زبڵی کەمتر فڕێدراوەتە سەر جادە.

بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر چەند وێنەیەکی ئەمڕۆی کارکردنی تیمەکانیانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، سەرەڕای پشوی هەینی، تیمەکانمان بە درێژایی رۆژ و شەویش لە ئەرکدابوون بۆ پاراستنی ژینگەی ناو بازاڕی سەنتەری شار بەمەبەستی پاککردنەوە، دوای ڕێکخستنەوەی ناو بازاری سەنتەری شار، زبڵ و پاشماوەکانیش کەمتر بوون بەراورد بە هەفتەکانی رابردوو.

ئەم هەڵمەتی خاوێنکردنەوەیە بۆ پاکراگراتنی سەنتەری شارە و هەموو هەینییەک لەلایەن  تیمەکانی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر ئەنجام دەدرێت.