حەج و عومرە فێرکاری بۆ داناون
ئەوانەی پارساڵ ناویان بۆ حەج تۆمارکردبوو دەتوانن بۆ ئەمساڵ زانیارییەکانیان نوێ بکەنەوە
فەرهاد حەسەن
حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان چەند رێنماییەکی بۆ ئەو کەسانە بڵاودەکاتەوە کە پارساڵ ناویان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمارکردبوو و بۆ ئەم مەبەستەش ڤیدیۆیەکی فێرکاری بۆ داناون بۆ ئەوەی بتوانن زانیارییەکانیان بۆ ئەمساڵ نوێ بکەنەوە.
لە فێرکارییەکەدا پێویستە ئەو کەسانە :
– لە دەروازەی حج بەشی داواکاریەکانم دابگرێت.
– بەشی بەردەوامبوون بە ژمارەی مۆبایل دابگرێت .
– ژمارەی بێهاوتا (upn) و ژمارەی موبایل داخڵ بکات.
– بەردەوامبون دابگرێت، ناوەکە دێت، هەندێک جارناوەکەی نایەت پێویستە چاوەرێ بکات.
– کۆدێکی شەش رەقەمی بە نامەیەک بۆی دێت ئینجا کۆدەکە داخڵ بکات بۆ پشاندانی ناوەکەو کلیک کردن لەسەر ناوەکە.
– دواتر کلیک لەسەر نوێکردنەوە و دووبارە ناردنەوە بکات کە لەناو لاکێشەی شین نوسراوە.
– ئەگەر پێویستت بە گۆرانکاری نیە دواتر (دواتر) دادەگرێت بۆ ئەوەی بگاتە پاشەکەوتکردن کلیک دەکات .
– کردارەکان دادەگرێت سێ هەلبژادەی تێدایە پێشکەشکردنی داواکاری دادەگرێت.
– ئەگەر ئەو کەسە بیەوێت گۆڕانکاری بکات، ئەوا پێویستە تاوەکو خاڵی پێنجەم جێبەجێ بکە و گۆرانکاریەکان ئەنجام بدات پاشان خاڵی شەش و حەوت دابگرێت.