لە سەیرانگاکان

تیمەکانی تەندروستی هەڵەبجە لە خزمەتی گەشتیاراندا بوون

شۆڕش قادری

بەدرێژایی ئەمڕۆ تیمەکانی تەندروستی هەڵەبجە لە سەیرانگاکان بوون و هەر کەسێک کێشەیەکی بووبێ، بەهانایەوە چوون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە چەند وێنەیەکی تیمەکانیانی داناوە و نووسیویەتی، “ئەمڕۆ هەینی 7.8.2026 وەک هەمیشە و بە درێژایی کار و ئەرکی پیشەیی خۆمان، تیمی گەڕۆکی نەخۆشخانەی گشتی هەورامان بەردەوام بوو لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان بۆ گەشتیاران”.

تیمەکانی تەندروستی هەموو رۆژانی هەینی بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی گەشتیاران و دڵنیابوون لە ئاسایش و سەلامەتییان، سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ناحیەی بیارە و هەورامان دەکەن و خزمەتگوزارییە پزیشکییە پێویستەکان پێشکەش دەکەن.

تەندروستی هەڵەبجە دەڵێت، “تەندروستی و ئاسایشی گەشتیاران، بەشێکە لە ئەرکی پیشەیی و مرۆڤایەتیی ئێمە”.