پێنج کەسی دیکەشیان بریندارن
لە باڵەکایەتی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا؛ سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا
ئاکام غەفوور – سۆران
نوێکرایەوە؛ 21:48
هەرچەندە پێشتر پەیامنێری 964 رایگەیاندبوو کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەی باڵەکایەتی گیانیان لەدەستداوە بووە بە سێ کەس، بەڵام رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “تا ئێستا دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە کە هەردووکیان کوڕن و تەمەنیان لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە”.
دەشڵێت، شەش کەسی دیکە بریندارن و باری تەندروستی دوو کەسیان زۆر خراپە.
هەواڵی سەرەتا؛
لە باڵەکایەتی ئۆتۆمبێلێک بە هەشت سەرنشینەوە وەرگەڕا و سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، ئەمشەو ئۆتۆمبێێک لە جۆری (پیکاب دێر) بە هەشت سەرنشینەوە کە هەموویان ئەندامانی یەک خێزانن، لە نزیک گوندی گرتک سەربە ناحیەی سمیلان لە دەڤەری باڵەکایەتی، وەرگەڕاوە.
“بەپێی زانیارییەکانی ئێمە لە رووداوەکەدا دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسیش برینداربوون کە باری تەندروستی دوو کەسیان ناجێگیرە”، رەوەند هاودیانی وای وت.
پەیامنێری 964 رایگەیاند، کەمێک پێش ئیستا یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە و ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بوون بە سێ کەس.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری