لە رۆژانی هەینیدا
تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی زاخۆ چاودێری رووبارەکان دەکەن
964+
شۆڕش قادری
رۆژانی هەینی تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی زاخۆ چاودێری رووبارەکان دەکەن بۆ ئەوەی رێگری لە حاڵەتەکانی خنکان و رووداوی نەخوازراو بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ ڤیدیۆیەکی ئەمڕۆ هەینی 7.8.2026ـی تیمەکانیانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، تیمەکانی مەلەوانی و غەواسی زاخۆ و باتیفا هەمووی ئەمڕۆ لەسەر رووباری خابوور و رووبارەکانی دیکە بوون و چاودێری ئەو گەشتیار و خەڵکەیان کردووە، کە بۆ گشت و سەیران روویان لەو ناوچەیە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانیان بەردەوام چاوێری ئەو شوێنانەیان کردووە کە مەلەکردن تێیاندا قەدەغەیە و نەیانهێشتووە کەس لێیان نزیک ببێتەوە.