پارە بدە و جامی ئۆتۆمبێلەکەت رەش بکە

وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی تازەی سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی جامڕەش بڵاوکردەوە

شۆڕش قادری

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رێنمایی تازەی سەبارەت بە پێدانی مۆڵەتی جامڕەش بڵاوکردەوە و بەپێی رێنماییە تازەکە، جگە لە رێژەکانی پێشوو، لەمەودوا مۆڵەت دەدرێت بە ئۆتۆمبێڵی جامڕەش بەڕێژەی 80٪ و زیاتریش.

بۆ هەر رێژەیەک لە جام رەشکردن بڕە پارەیەک دانراوە و تەنیا جامی پێشەوە نابێ رەش بێ و دەبێ 100٪ روون و شەفاف بێ.

هەر پێی رێنماییەکە هەموو هاوڵاتیان مافیان هەیە داوای مۆڵەتی جامڕەش بکەن وەکو ئۆتۆمبێڵی تەکسی و بارهەڵگر و تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلانەشی هەڵگری تابلۆی پارێزگاکانی دیکەی عێراقن بەو مەرجەی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی خۆیانەوە تۆمارکرابێت و دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت.

هەموو وردەکاری رێنماییەکە لە خوارەوە دانراوە؛