لە خوار 85 دۆلارە

گرژیی و هێرشەکان نرخی نەوتی ناجێگیر کردووە

توانا نەقی

هەرچەندە لە سێ رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەرزبووەوە و و گرژیەکانی نێوووان ئەمریکا و ئێران هۆکارەکەیە بەڵام ئەم بەرەبەیانە کەمێک دابەزینی بەخۆوە بینیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە گەڵ کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکانی نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 84 دۆلار و 55 سەنت مامەلەی پێوە دەکرێت.

هەرچی نرخی نەوتی خاوی تێکساسیشە بە 79 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

چەند رۆژێکە هێزەکانی ئەمریکا هێرشەکانین بۆ سەر چەندین بەندەر و شوێنی ئابووری و ستراتیژی دەست پێکردووە و ئەمەش کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروست کردووە.