" چیتر با شاراوە نەبن"

ترەمپ فەرمانى کرد: مەلەفە شاراوەکانى تایبەت بە “بوونەوەرە ئاسمانییەکان” بڵاو بکەنەوە

964+

وریا فەتاح

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیارێکی چاوەڕواننەکراوی دا و فەرمانی بە ئاژانسە فیدراڵییەکان کرد، تەواوی ئەو مەلەفە شاراوە و نهێنییانە بڵاوبکەنەوە کە پەیوەندییان بە “بونەوەرە ئاسمانییەکان” هەیە.

ترەمپ لەسەر پلاتفۆرمی “تروس سۆشیاڵ” رایگەیاند، بەهۆی بایەخی زۆری خەڵک بۆ ئەم بابەتە، وەزارەتی جەنگ و ئاژانسەکان رادەسپێرێت بۆ دەستنیشانکردن و بڵاوکردنەوەی هەموو ئەو بەڵگەنامانەی لەسەر ژیان لە دەرەوەی زەوی لەبەردەستدان.

هەروەها ترەمپ رەخنەی توندی لە باراک ئۆباما گرت و تۆمەتباری کرد بەوەی “زانیاریی نهێنی درکاندووە”، دوای ئەوەی ئۆباما لە پۆدکاستێکدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بە بوونی بونەوەرە ئاسمانییەکان کردبوو.

ئۆباما چی وتبوو؟:

باراک ئۆباما لە وەڵامی پرسیارێکدا وتبووی: “ئەوان راستین، بەڵام من نەمبینیون”، هەرچەندە دواتر رایگەیاند کە قسەکانی تەنیا بۆ گاڵتەوگەپ بووە لەناو پۆدکاستەکەدا.

ترامپ دەڵێت “نازانم بونەوەرە ئاسمانییەکان راستین یان نا”، بەڵام پێداگرە لەسەر ئەوەی چیتر مەلەفەکان بە شاراوەیی نەمێننەوە.

ئەم هەنگاوەی ترامپ دوای دەیان ساڵ لە داواکاریی هاوڵاتیانی ئەمریکی و لایەنگرانی “تیۆریی پیلانگێڕی” دێت، کە پێیان وایە حکومەت زانیاریی گرنگی دەربارەی بونەوەرە ئاسمانییەکان شاردووەتەوە.

10 رۆژی داهاتوو بۆ ئێران یەکلاکەرەوەیە؛ ترەمپ ئەنجومەن...

10 رۆژی داهاتوو بۆ ئێران یەکلاکەرەوەیە؛ ترەمپ ئەنجومەنی ئاشتیی بۆ غەزە دەستپێکرد