کەسێک گیانی لەدەستدا و چواریش بریندارن

دەڕاسە و تراکتۆر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت پێکیاندادا

شڤان عەبدوڵا – دهۆک

لەسەر رێگای گوندی بەندا بۆ گوندی کۆڤلێ لە پارێزگای دهۆک، رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دەڕاسەیەک و تراکتۆرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

پزیشکی ئیشکگر لە فریاکەوتنی دهۆک بە 964ـی وت، “کاتی هێنانی قوربانیانی رووداوەکە، یەکێکیان هەر بەرێگاوە گیانی لەدەستدابوو، رەوانەی پزیشکی دادمان کرد، چوار بریندارەکەی تر ئێستا لەژێر چاودێریدان و چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، برینی یەکێک کە بریندارەکان سەختە و لە وەزعێکی خراپ دایە.

تا ئێستا ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە و لێکۆڵینەوەی پۆلیسی هاتوچۆ و لایەنی پەیوەندیدار لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری