چۆمان سەرکەوتنی تۆمارکرد

964+

ئاسۆ وەرتی ـ چۆمان

لە گەڕی یەکەمی خولی پلە دووی کوردستان، چۆمان لەناو یاریگا و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی ئاسۆی کرد و یاریەکەی بردەوە..

لەگەڵ دەستپێکی فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە هێرشیان بۆ سەر گۆڵی یەکتر دەستپێکرد، بەڵام یانەی چۆمان لە خولەکی 13 توانی لە رێگەی یاریزان ئیحسان شاباز گۆڵی یەکەم تۆماربکات، یانەی چۆمان لە هێرشەکانی بەردەوام بوو، تاوەکو لە خولەکی 30 لە رێگەی یاریزان هەڵبەست ئیبراهیم گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

بەم ئەنجامە نیوەی یەکەمی یاریەکە لە سودی یانەی چۆمان کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمی یاریەکە یانەی ئاسۆ باشتر دەرکەوتن و چەندین هێرشی مەترسیداریان کرده سەر یانەی چۆمان تاوەکو لە خولەکی 65 لە رێگەی یاریزان ئەوس زیاد توانی گۆڵی یەکەم تۆماربکات،  یانەی چۆمان زیاتر لە شێوەی بەرگری و هێرشی پێچەوانە یاریان دەکرد، توانیان پارێزگاری لە گۆڵی خۆیان بکەن، یاریەکە لە سودی خۆیان کۆتایی پێبهێنن، بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ یانەی ئاسۆ و دوو گۆڵ بۆ چۆمان کۆتایی هات.

تئەژین جەلال راهێنەری چۆمان بە 964ی وت، “وەکو یانەی چۆمان ئامادەکاریمان کردبوو، یانەی ئاسۆش زۆر بە باشی خۆیان ئامادەکردبوو، ئەوانیش دەیانەوێت ئەو قۆناغە ببڕن، پێشبڕکێی بەهێز لەنێوان هەردوو یانە هەیە لە بڕینی ئەو قۆناغە.

هەر لە هەمان رۆژ و لە کۆمەڵەی دووەمی خولی پلە دووەکانی تۆپی پێی کوردستان، یانەی هەریر لەناو خاک و هاندەرانی لەگەڵ یانەی سنوور یاریکرد و یاریەکە لە بەرژەوەندی یانەی سنوور بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر کۆتایی هات.