"دائیمەن ماستی دەشتی هەولێر بەناوبانگ بووە"

ماستی مەڕە کەڕە و مەڕە کۆرە لە فێستیڤاڵی خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کارگێڕی هەولێر فێستیڤاڵێکیان بۆ نمایشکردنی بەرهەمە خۆماڵییەکان رێکخستووە و یەکێک لەو بەرهەمانەش ماستی مەڕە کەڕە و مەڕە کۆرەیە کە لە دەشتی هەولێر بەناوبانگن.

ئارام تەحسین خوێندکاری پەیمانگاکە باسی ئەو دوو ماستەی بۆ 964 کرد و وتی، “ناوی ئەو دوو ماستە لە باوباپیرانمانەوە بۆمان ماوەتەوە و دائیمەن ماستی دەشتی هەولێرێ بەناوبانگ بووە، بە حوکمی ئەوەی گیاوگۆر و مەڕداری زۆرە”.

“ماستی مەڕی چەندی بکوڵێ، سەرتوێی زیاتر دەبێ و تام و چێژیشی پەیوەندی بە لێزانین و لێهاتوویی ئەو کابانەوە هەیە کە دروستی دەکات”، ئارام تەحسین وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک کەس فێڵ دەکەن و دەرمان یان شیشی گەڕم  دەخەنە ناو شیرەکە، بۆ ئەوەی ماستەکە تام سۆی لێ بێ و بۆنی ماستی مەڕی بدات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

لە مارکێتە ئەمریکییەکە خواست لەسەر ماستی مەڕە

لە مارکێتە ئەمریکییەکە خواست لەسەر ماستی مەڕە