سۆران
پێشمەرگەیەک لە شاخ هەڵدێرا و گیانى لەدەستدا
964+
ئاکام عەفور- سۆران
ئێوارەى ئەمڕۆ، پێشمەرگەیەک لە چیاى رۆڵە لە سنوورى گوندى دەرگەڵەى ئیدارەى سۆران لە شاخ هەڵدێرا و گیانى لەدەستدا.
رەوەند هاودیانى وتەبێژى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وت،”ئێوارەى ئەمڕۆ، پێشمەرگەکە هەڵدێراوە و گیانى لەدەستداوە و تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنەکە”.
وەک باسى دەکات، ئەوکەسەى گیانى لەدەستداوە پێشمەرگەیە و بە وتەى هاوڕێ پێشمەرگەکان، مێشى هەنگى دۆزیوەتەوە و بۆ ئەوە چووە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە کە هەڵدێراوە”.
هەرچەندە روون نییە کە هۆکارى هەڵدێرانەکەى پەیوەندى هەبووە بە سەختى شوێنەکەوە یان کەسەکە جەڵتە لێى داوە، بەڵام بەوتەى رەوەند هاودیانى ئەوە لە پزیشکى دادى دەردەکەوێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح