باڵیۆزەکەیان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان:
“تره‌مپ ده‌یه‌وێت ئه‌مڕۆ رێكه‌وتنه‌كەی لەگەڵ ئێران واژۆ بكات”
فەرهاد حەسەن
باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دەڵێت، سه‌رۆكی ولاتەکەی به‌نیازه چوارچێوه سه‌ره‌تایی بۆ رێكه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه واژۆ بكات.
مایك واڵتز باڵیۆزی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی ABC News سه‌باره‌ت بە وادەی رێكه‌وتنه‌كهیان لەگەڵ ئیران، وتی “سه‌رۆك هه‌موو نیازێكی هه‌یه ئەمڕۆ یەکشەممە رێكه‌وتنه‌كه واژۆبكرێت، ورده‌كارییه راسته‌قینه‌كان و بەڵام كاتی واژۆكردنه‌كه بۆ كۆشكی سپی جێده‌هێڵم، ئێرانییه‌كان دانوستانكاری توندن، جگه له‌وه‌ش، ئه‌وان ئه‌ركێكی زۆریان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی رێنمایی له موجته‌با خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران و تیمی دانوستانكار هه‌میشه له چوارچێوه‌ی بۆچونی خۆیاندا رێكه‌وتن ناكه‌ن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تره‌مپ و دانوستانكاره ئه‌مریكییه‌كان “دڵنیان كه رێكه‌وتنه‌كه ده‌كرێت هه‌موو نیاز و ئیراده‌یه‌كیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كشه‌ممه‌یه واژۆبكرێت”.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا وتبوی “ئێمه زۆر نزیكین له رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران كه ببێته هۆی ئاشتی بۆ ناوچه‌كه و نامانه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستبچێت”.