پەردە لەسەر پەیکەرەکەی لابرا
لە سلێمانی یادی هونەرمەندی محەمەد عەباس بارام کرایەوە
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
لە شاری سلێمانی و بەدیاریکراوی لە سینەما سالم، مەراسیمێک بۆ یادی هونەرمەندی کۆچکردوو، محەمەد عەباس بارام بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ شەممە 16.5.2026 لە شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە مەراسیمی ‘رێز و وەفا’ بۆ هونەرمەندی کۆچکردوو، محەمەد عەباس بارام بەڕێوەچوو و تێیدا پەردە لەسەر پەیکەرەکەی لابرا.
عەزیز حەمەکەریم هاوڕێی کۆچکردوو بە 964ـی وت، کۆتا جار کە پێکەوە قسەمان کرد، زۆر هیوای هەبوو کە بێتەوە کوردستان، تەنانەت نامەیەکیشی ناردبوو دەڵێت “ئەگەر مردم، تەرمەکەم بێننەوە کوردستان”، بەڵام بەداخەوە ئێستا تەرمەکەی لە دەرەوەی وڵاتە.
وەک عەزیز حەمەکەریم باسی لێوەکرد، هونەرمەند گۆرانییەکی هەبوو بەناوی “جیلوەی جوانی” کە نوێیان کردووتەوە و ئەمڕۆ بۆ یەکەمینجار لەو مەراسیمەدا پەخشی دەکەن.
ئەو هاوڕێیەی محەمەد عەباس بەڵێنی ئەوەشیدا، کار لەسەر بەشێک لە بەرهەمەکانی دیکەی ئەو هونەرمەندە بکەن.
هونەرمەند محەمەد عەباس بارام، لە 15.5.2026 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و بەرهەمی هونەرییە، ساڵی پار لە ئوردن بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.