دوعای خێری بۆ قوتابیان کرد

حاجیانی گەرمیان بەرەو مەککە بەڕێکەوتن

میلاد جەلال – گەرمیان

یەکەم وەجبەی حاجیانی گەرمیان بەرەو مەککە بەڕێکەوتن و خوێندکاران و قوتابیانیش لە دوعای خێر بێبەش نەبوون.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.5.2026 وەجبەی یەکەمی حاجیانی گەرمیان بەرەو سلێمانی و لەوێشەوە بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێدەکەون، بڕیارە دوای نیوەڕۆش وەجبەی دووەم و کۆتایی حاجیانی گەرمیان سەفەرەکەیان دەستپێبکەن.

پەخشان ئەحمەد ژنێکی ئیماندار و دنیادیدی گەرمیان، پێش ئەوەی بچێتەناو پاسەکەوە، دوعای خێری بۆ خەڵکی کوردستان و جیهان کرد و خوێندکار و قوتابیانیشی لەبیر نەکرد، ئەو وتی، لەکاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج دوعایان بۆ دەکات کە بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن و دەربچن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری