تیمیان بۆ گوند و قه‌زا و ناحیه‌كان ناردووه
لە كه‌ركوك حاڵه‌تێكی نوێی (تای خوێنبه‌ربوون) تۆماركرا و رێكاری خۆپارێزی گیراوەته‌به‌ر
فەرهاد حەسەن
ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ڤێتێرنه‌ری له كه‌ركوك رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پلانێكی تۆكمه‌ی خۆپارێزی به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربون، دوای ئه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی نوێی په‌تاكه له پارێزگاكه تۆماركراوه.
دكتۆر مه‌نسور ئه‌حمه‌د به‌یاتی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری ڤێتێرنه‌ری له كه‌ركوك رایگه‌یاند، لیژنه‌ی به‌دواداچونی ناوه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كه پشكنینی تاقیگه‌یی پێویستیان بۆ گومانلێكراوان ئه‌نجامدا و دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن به‌شی ڤێتێرنه‌ری و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوكه‌وه په‌سه‌ندكران، حاڵه‌تێك له ناوچه‌ی عروبه‌ی شاری كه‌ركوك تۆماركرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كلینیكه‌كانی ڤێتێرنه‌ری له ناحیه‌كانی له‌یلان و قه‌ره‌هه‌نجیر و گوندی وه‌ته‌نیه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی درێژكردنه‌وه و ڕاهێنانی كشتوكاڵی له پارێزگای كه‌ركوك، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ده‌ستیانكردووه به جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌ته مه‌یدانییه چڕه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و مێروولە و مشه‌خۆرانه‌ی كه نه‌خۆشییه‌كه ده‌گوازنه‌وه، له چوارچێوه‌ی پلانێكی تۆكمه‌ی خۆپارێزی به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی تای خوێنبه‌ربون.
باسی له‌وه‌شكردووە، تیمێكی پزیشكی ڤێتێرنه‌ری به‌رده‌وامن له كاركردن به درێژایی كاتژمێر، به‌و پێیه‌ی تیمی تایبه‌تمه‌ند ئاڕاسته‌ی گوند و قه‌زا و ناحیه‌كانی پارێزگاكه كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی چاودێری و چاره‌سه‌ركردن و كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی گشتی و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان.
دكتۆر مه‌نسور ئاشكراشیكردووه، رێوشوێنی ته‌ندروستی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر، له‌وانه‌ش دابڕان و به‌دواداچونی پزیشكی، بۆ پاراستنی ته‌ندروستی توشبوان و خێزانه‌كانیان و رێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی توشبوون، داوای له هاوڵاتیان و به‌خێوكه‌رانی ئاژه‌ڵیش كرد پابه‌ندبن به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و هاوكاری تیمه‌كانی ڤێتێرنه‌ری و ته‌ندروستی بۆ دڵنیابون له خۆگرتنی نه‌خۆشییه‌كه و نه‌هێشتنی هۆكاره‌كانی.
تای خوێنبەربون، پەتایەكی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێكەڵاوبوون و لەرێگه‌ی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.
سەرجاوە تەندروستییەکان دەڵێن، نیشانەكانی تای خوێنبەربون بریتین لە دڵ تێكهەڵاتن و رشانەوە، لەگەڵ ئازاری جومگەكان، سكچون، تا، هیلاكی و لاوازی، هەروەها چەند نیشانەیەكی نەخۆشییەكە دەریدەخات كە مەترسی لەسەر ژیانی توشبوەكە هەیە، لەوانە خوێنبەربونی ژێر پێست، دروستبونی كێشە لە دەماغ، بێهۆشبون، لەكاركەوتنی گورچیلە، دروستبونی كێشەی هەناسەدان و لەكاركەوتنی جگەر، ئەوەش بەپێی وەزارەتی تەدروستیی و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی.