ناحیەى دارەشەکران
ئافرەتێک لە ئۆتۆمبێلێکدا سووتاوە؛ پۆلیس لێکۆڵینەوە دەکات
964+
وریا فەتاح
لەسەر ئەو رووداوەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ کە ئۆتۆمبێلێک بە سووتاوى دۆزرایەوە و ژنێک تێیدا سووتاوە، پۆلیسى هەولێر لێکۆڵینەوە دەکات.
بەپێى روونکردنەوەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر،” کاتژمێر 6ـى بەیانى ئەمڕۆ 14.6.2026، تەرمى ژنێک بەناوى (د.ک.م)، بە سووتاوى لەناو ئۆتۆمبێلێک، لە سنوورى ناحیەى دارەشەکران دۆزراوەتەوە.
وادیارە پۆلیس گومانى لە رووداوەکە هەیە و لێکۆڵینەوەى دەستپێکردووە و دەڵێت: راپۆرتی تیمی لێکۆڵینەوەی بەڵگەکانی تاوان و راپۆرتی پزیشکی دادی دەخرێتە بەردەست دادوەری لێکۆڵینەوە بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە.