قالبى زێڕ
ئۆنسەیەک زێڕ بە 5065 دۆلارە
نرخى زێڕ لە بەرزبوونەوە بەردەوامە؛ عەیار 21 بە ملیۆنێک و 110 هەزار دینارە
964+
وریا فەتاح
بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخى ئۆنسەیەک زێڕ لە سەرووى 5 هەزار 50 دۆلارەوە مامەڵەى پێوە دەکرێت، ئەوەش بەراورد بەدوێنێ روولە بەرزییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.2.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 5065 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 140 هەزار و 800 دینار هەژمار کراوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 152 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 110 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 942 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.