ئامبوڵانسێکی سفرکیلۆمەتر بۆ چۆمان دابینکرا
بۆ بەشی فریاکەوتن
ئامبوڵانسێکی سفرکیلۆمەتر بۆ چۆمان دابینکرا
ئەحمەد مستەفا
تەندروستی چۆمان رایگەیاند، ئامبولانسێکی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەزای چۆمان دابینکراوە، ئەو خزمەتگوزارییە 24 کاتژمێری دەبێت بۆ کاری فریاگوزاریی سوودی لێ وەردەگرن.
بەشی فریاکەوتن یەکێکە لە بەشە هەرە گرنگەکانی نەخۆشخانەکان کە خزمەتگوزاری 24 کاتژمێری پێشكەش بە هاوڵاتییان دەکات.
تەندروستی چۆمان سەرەڕای راگەیاندی پێدانی ئامبوڵانسەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.6.2026 دەڵێ، لەسەر راسپاردەی بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران ئامبولانسێکی سفر کیلۆمەتری پێشکەوتوو بە هەموو پێداویستییەکانی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی چۆمان دابینکرا.
لە راگەیەندراوەکەدا، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، کە لەسەر رەزامەندی ئەوان 10 ئامبوLانسی پێشکەوتوو پێشکەش بە نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کراون.