گەرووی هورمزیش هۆکارێکی دیکەیە

ئەگەری هەناردەکردنەوەی نەوتی ئێران برێنت و تەکساسی روو لە دابەزین کردووە

ژووری هەواڵ

نرخی نەوت رووی لە دابەزینە، هۆکارەکەشی ئەگەری گەڕانەوەی هەناردەی نەوتی ئێران و کرانەوەی گەرووی هورمزە.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور نزیکەی یەک دۆلاری دیکە دابەزی و بە 78 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش زیاتر لە یەک دۆلاری دیکەی دابەزی و بەرمیلێکی بە 75 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێ.

دوێنێ سێشەممە نرخی ئەم دوو جۆرە نەوتە بە رێژەی 5% دابەزیبوون، چونکە جۆرێک گەشبینی بە رێکەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا دروستبوبوو.