بڕۆنە سایلۆکان

ئەمڕۆ لە سلێمانی و راپەڕین پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

فەرهاد حەسەن

ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین پارەی گەنمی ساڵی 2025 بەشێک لە جوتیاران دابەشدەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش سایلۆکانی ئەم دوو شوێنە جوتیارانی ئاگادار کردووەتەوە.

سایلۆی راپەرین دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو جوتیارانەی ژمارەی پسوولەکانیان لە 399 تاوەکو 450 یە پێویستە لەهۆبەی ژمێریاری ئامادە بن بۆئەوەی وەجبەی شەشەمی چەکی پارەی گەنمەکانیان بەسەردا دابەش بکرێت.

سایلۆی سلێمانیش ئاگاداری ئەو جوتیارانەی کردووەتەوە کە بۆ ساڵی 2025 گەنمیان رادەست بە سایلۆکەیان کردوە و ریزبەندی پسوولەکانیان تاوەکو ژمارە 1060 ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی هۆبەی ژمێریاری لە ناحیەی پیرەمەگروون بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

تەواوی ئەم جوتیارانە پێویستە کارتی نیشتمانی ئەصڵی لەگەڵ ئەو مستندەی پێی دراوەتەوە پێبێت، ئەگەر گەنمەکە بەناوی خۆی داخڵ نەکرابوو پێویستە وەکالەت و کۆپی ناسنامەی پێبێت .