پارەی عێراقی جۆری 25 هەزار دیناری _ وێنە: 964
هیچ دەنگ و باسێک نییە
48 رۆژ بەسەر موچەى مانگى 5ـى فەرمانبەرانى گرێبەست تێپەڕیوە
وریا فەتاح
دواینجا کە فەرمانبەران و مامۆستایانى گرێبەست لە هەرێمى کوردستان موچەیان وەرگرتبێت، رۆژى 17.5.2026 بوو، بەڵام وا 23 رۆژ بەسەر دواین دابەشکردنى موچەدا تێدەپەڕێت، هێشتا لە موچەى فەرمانبەرانى گرێبەست هیچ هەواڵێک نییە.
رۆژى 17.5.2026، وەزارەتى دارایى و ئابوریى هەرێم، دابەشکردنى موچەى مانگى چوارى مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هاوکات، پێش جەژنى قوربان و لە رۆژى 25.5.2026، موچەى مانگى 5ـى فەرمانبەرانى هەرێم گەیشت، هەرچەندە وا 23 رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر دواین دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران، بەڵام هێشتا هیچ هەواڵ و دەنگوباسێک لەبارەى موچەى فەرمانبەرانى گرێبەستەوە نییە.
بەمشێوەیە، 48 رۆژ بەسەر موچەى مانگى 5ـى فەرمانبەران و مامۆستایانى گرێبەست تێپەڕیوە کە لەسەر داهاتى ناوخۆى هەرێم، موچەیان پێ دەدرێت.
964 لەسەر ئەو بابەتە لە پەیوەندى بە وتەبێژى وەزارەتى دارایى و ئابووریى کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکەى نەدایەوە.