قەیماغی گامێش لە بازاڕەکە بەناوبانگە

تەمەنێک لەناو تام و بۆنی بازاڕی فەڕەنسی لە رۆژئاوای کوردستان

پەری ساڵح

“60 ساڵە لێرەم و باوکیشم 30 ساڵ پێش من لێرە بوو”، کاسبکارێکی دێرینی قامیشلۆ چیرۆکی بازاڕی فەرەنسی و ناوبانگی قەیماغی گامێش دەگێڕێتەوە، کە چۆن لە مێز و عارەبانەی سەر شەقامەکانەوە بووە بازاڕێکی رێکخراوی شارەوانی.

ئەم دوکانە تەنیا پێداویستی نانی بەیانیانی قامیشلۆ دابین ناکات، بەڵکو قەیماغەکەی دەگاتە حەلەب، شام، دێرزوور و هەموو سووریا، لە پاڵ قەیماغ و هەنگوینیشدا، بەرهەمی وەک مەمونیە، پەنیر، لەبنە، زەیتوون و سێرکی کوردی پێشکەش بە کڕیارەکانی دەکات.

بەهۆی گەرمای هاوینەوە، بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە؛ لە 10 کیلۆی رۆژانەوە بۆ تەنها 2 بۆ 3 کیلۆ، کە ناچارن لە فریزەردا هەڵیبگرن بۆ ئەوەی تامە بێوێنەکەی تێکنەچێت.