ترەمپ و جەلال حەسەن

شەوى رابردوو چى روویدا؟

وریا فەتاح

شەوى رابردوو شتى زۆر روویاندا، هەڵبژاردەى عێراق لە یەکەم تاقیکردنەوەى لە مۆندیال 4 گۆڵى لێکرا و هاندەران رەخنەى زۆریان لە گۆڵچى هەڵبژاردەکە هەبوو و لە زۆر شوێن نوسرابوو، واز لە هالاند بێنن، جەلال حەسەن بگرن، ترەمپیش وەک هەمیشە دەڵێت: ئێرانییەکان داوایان لێکردووم بۆردوومانەکان بوەستێنم.
کاتێک ئێوە خەوتبوون، شەوى رابردوو و ئەم بەرەبەیانە هەموو ئەم شتانە روویانداوە:
📌ترەمپ: بژاردەى وەشاندنى گورزى سەربازى بۆسەر ئێران، لەسەر مێز دەمێنێتەوە.
📌ترەمپ: بۆردومانەکانم راگراووە، ئێرانییەکان خۆیان داوایان لێکردووم بۆردومان رابگرم.
📌ترەمپ: ئەوەى گوایە ئەمریکا 300 ملیۆن دۆلارى داوەتە ئێران، هەواڵى درۆى دیموکراتەکانە.
📌جەى دی ڤانس: ترەمپ رێک ئەوەى کرد کە مەبەستى بوو بیکات
📌جەى دى ڤانس: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرانبەر ئێران ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی پێکاوە و ئێستا بۆ هەنگاوەکانی داهاتوو، کارتی فشاری بەهێزی بەدەستەوەیە
📌سێنتکۆم: هیچ کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی ڕووبەڕووی هێرش نەبووەتەوە، و کەشتییە بازرگانییەکان بەردەوام دەبن لە چوونە ناوە و دەرچوون لە گەرووی هورمز.
📌وەزیری دەرەوەی ئێران: سەرۆکی شاندی تاران و واشنتن لێکتێگەیشتنێک واژۆ دەکەن، و رۆژی هەینی کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندی هەردوو وڵات لە سویسرا بەڕێوەدەچێت.
📌ئەکسیۆس: بەڕێوەبەری هەواڵگری ئەمریکا ترەمپی ئاگادار کردووەتەوە کە زانیارییەکان گومانی جدی دروست دەکەن لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ پێشکەشکردنی سازشی کۆتایی.
📌ئاژانسی لوبنانی: هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی “نەبتیەی فەوقا” لە باشوور، بەردەوامە.
📌وەزیری دەرەوەی چین: ئاگربەست پێویستە بۆ بنیاتنانی پێکهاتەیەکی ئەمنیی بەردەوام لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
📌بەیاننامەی کۆمەڵەی حەوت (G7): پشتگیری لە ئۆکرانیا دەکەین لە بەرگریکردن لە ئازادی، سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەیدا.
📌بەیاننامەی کۆمەڵەی حەوت (G7): جەخت دەکەینەوە کە ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
📍لە بارەى مۆندیالیشەوە ئەمانە هەن:
📌فەرەنسا 3 بە 1 لە سەنیگالى بردەوە و ئیمپاپێش ناوازە بوو.
📌عێراق 4 بە 1 بە نەرویج دۆڕا، هالاند باشترین و جەلال حەسەن خراپترین بوون.
📌ئەرجەنتیشنیش بە سێ گۆڵى مێسى، جەزائیرى تێکشکاند