بە درێژایی سێ کیلۆمەتر رایان کرد
1100 گەنجی هەولێر بەشداری ماراسۆنیان کرد
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە هەولێر ماراسۆنێکی سێ کیلۆمەتری بۆ 1100 گەنجی کوردستان بەڕێوەچوو، لە شەقامی 40 مەترییەوە دەستیپێکرد و تا بەر دەرگای پەرلەمانی کوردستان نزیکەی 1100 گەنج و وەرزشوان لە سەرجەم شار و ناوچە جیاوازەکانی کوردستانەوە بەشدارییان تیایدا کرد.
ئاهەنگ و ئاشنا شەهاب، دوو خوشک بوون و هەردووکیان بەیەکەوە بەشداری ماراسۆنەکەیان کردبوو بۆ 964 وتیان، پلەی 9یەم و 10یەممان بەدەستهێنا، چونکە بەهۆی تاقیکردنەوەوە نەمانتوانیوە بەباشی خۆمانی بۆ ئامادە بکەین.
ئەریانا یاسریش یاریزانی راکردنە و پلەی چوارەمی بەدەستهێناوە لە ماراسۆنەکە و تووشی پێکان هاتووە لە قاچیدا ق دەڵێت، ئەوە دووەم جارمە تووشی پێکان دەبمەوە و پێشنیاریش بۆ گەنجان دەکاتم تەنانەت ئەگەر وەرزشیش نەبن بەشداری لە راکردن و ماراسۆندا بکەن، چونکە وەک خۆی دەڵێت وەرزش چێژێکی تایبەتی هەیە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر