عێراق داواکاری هەیە
رۆیتەرز؛ گواستنەوەی زیندانیکراوانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق خاوبووەتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، گواستنەوەی زیندانیکراوانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق لهلایهن سوپای ئهمریكاوه خاوبوەتەوە، ئهوهش دوای ئهوهی عێراق داوای كردووه وڵاتانی جیهان ئهو چهكدارانه وهربگرنهوه كه لێیهوه هاتوون.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز به پشتبهستن به حهوت سهرچاوهی ئاگادار بڵاویكردهوه، ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەمریکا بۆ گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق لەم هەفتەیەدا خوبووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە بەغداوە بانگەوازی بۆ وڵاتانی دیکە کرا بۆ قبوڵکردنی گهڕانهوهی ئهو چهكدارانهی داعش بۆ وڵاتهكانیان.
سەرچاوە دادوەرییەکانی عێراق و بەرپرسانی ئەمنی عێراق و دیپلۆماتکارێکی رۆژئاوایی رایانگەیاندوە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 130 عێراقی و 400 کەسی بیانی گواستراونەتەوە بۆ دامەزراوە عێراقییەکان، لە کۆی ئەو حهوت هەزار کەسەی کە سوپای ئەمریکا بڕیاری دابوو بیگوازێتهوه بۆ عێراق.
بەوتەی بەرپرسانی عێراقی و دیپلۆماتکارێکی رۆژئاوایی کە بۆ ئاژانسەکە قسەیان کردووە، بەغدا داوای لە ئەمریکا کردووە خێرایی گواستنەوەکان خاوبکاتەوە بۆ ئەوەی کات بۆ دانوستان لەگەڵ وڵاتانی دیکە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوەکانیان بۆ وڵاتەکەی لهبهردهستدا بێت و ئاسانکاریی زیاتر بۆ جێگیرکردنی تیرۆریستان بکات.
رۆژی 21.1.2026 سوپای ئەمریکا رایگەیاند، دەستیان بە گواستنەوەی دەستگیرکراوان کردووە لەدوای كشانهوهی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) لە بهشێك له زیندانهكانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، ئەوەش نیگەرانییەکانی لەبارەی ئاسایشی ئەو زیندان و کەمپانەی دەستبەسەرکردنەوە دروستکرد کە پاسەوانیان دەکرد.