دوێنێ شەو چی روویدا؟

دۆخی رۆژئاوا بەرەو ئاسایبوونە دەچێت و ترەمپیش داوای قەرەبوو لە ئێران دەکات

964+

ژووری هەواڵ

دوینێ شەو شتی زۆر روویاندا، ئەگەر بە هەر هۆکارێک ئاگاداریان نەبووی 964 کورت و پوخت لێرە چی لە ناوخۆ و دەرەوە روویداوە بۆی کۆ کردوونەتەوە؛

📌دوای گرژییەکانی شەوی رابردووی رۆژئاوای کوردستان، ئاسایشی حەلەب دەڵێت: ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە کۆبانێ کۆتایییان هات و دوای ئەوەی هێزەکانمان شارەکەیان کۆنترۆڵ کرد، ئێستا دۆخەکە بە تەواوی ئارام بووەتەوە.

📌سیامەند عەفرین، جێگری فەرماندەی ئاسایشی حەسەکە رایگەیاند، ژمارەیەک لەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر ئاوارە گەڕاوەکانی سەرێ کانی دەستگیرکراون. ئاماژەی بەوەشکرد بۆ پاراستنی گیانی خەڵک، گەڕانەوەی پەنابەرەکانیش بە کاتی راگیراون تاوەکو دۆخەکە ئارام دەبێتەوە.

📌ئاسایشی حەلەب دەڵێت: دوای گەڕانەوەی ئارامی و بڵاوەپێکردنی هێزەکان، قەدەغەی هاتوچۆمان لە کۆبانێ هەڵگرت.

📌ئاسایشی حەلەب: چوونە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ناو کۆبانێ بە مەبەستی رێگریکردنە لە پشێوی و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی شارەکە.

📌ئاسایشی حەلەب: لە پشێوییەکاندا 19 کارمەندی ئاسایش بریندار بوون و 7 کەس لەوانەی بوونە هۆی تێکدانی بارودۆخەکە دەستگیر کراون.

📌راگەیاندنی حەسەکە دەڵێت: چەند گروپێکی لەیاسادەرچوو هێرشیان کردووەتە سەر بارەگاکانی ئاسایش و لە حەسەکە و قامیشلۆ پشێوییان ناوەتەوە.

📌په‌رله‌مانی توركیا بە 468 دەنگی بەڵێ پڕۆژه‌ یاسای چاره‌سه‌ری په‌سه‌ند كرد

📌ئێن بی سی نیوز: بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا بە ترەمپیان راگەیاندووە کە هەر ئۆپەراسیۆنێک بۆ کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورمز، زۆر درێژخایەن و خوێناوی دەبێت و تێچوویەکی زۆری دەوێت.

📌سکای نیوز: ناتەنیاهۆ بە رواڵەت دژی پلانی ترەمپە، بەڵام لەژێر گوشاری ئەمریکا و لەبەر هەڵبژاردن، بە کردەیی ملی داوە و هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر غـ.*ەزە کەم کردووەتەوە.

📌بەهۆی هەڕەشەی ئێران بۆ کوشتنی ترەمپ، مانگی رابردوو بە فڕۆکەیەکی سەربازی و بە نهێنی لە تورکیاوە بردوویانە بۆ بەریتانیا و فڕۆکە سەرۆکایەتییەکەشیان وەک تەڵە بەکارهێناوە.

📌دۆناڵد ترەمپ: دەبێت ئێران قەرەبووی هەموو ئەو کەسانە بکاتەوە کە بەهۆی سیاسەت و شەڕەکانی تارانەوە کوژراون.

📌رۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە دەڵێت: مانگی رابردوو لە ترسی هەڕەشەی ئێران، ترەمپ بە نهێنی لە تورکیاوە بە فڕۆکەیەکی سەربازی گواستراوەتەوە بۆ بەریتانیا و فڕۆکە تایبەتەکەشیان وەک تەڵە بەکارهێناوە.

📌لە یەک شەودا سێ قەیرانی گەورە لیبیای هەژاند؛ کوشتنی بەرپرسی هەواڵگریی سەربازی لە بنغازی، هێرشی درۆن بۆ سەر زاویە و دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی بانکی ناوەندی.

📌میدیاکانی لیبیا دەڵێن: جارێکی دیکە بە درۆنێکی خۆکوژ هێرش کرایەوە سەر کۆگاکانی سووتەمەنی لە پاڵاوگەی نەوتی زاویە.

📌ترەمپ: لادانی ئینفانتینۆ لە سەرۆکایەتیی فیفا هەڵەیەکی زۆر گەورەیە.

📌ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت: بەهۆی هێرشێکی رووسیا بۆ سەر زاپۆریژیا، 5 کەس کوژران و زیاتر لە 20 کەسی دیکەش بریندار بوون.

📌کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی لیبیا رایگەیاند: بە درۆن هێرشی راستەوخۆ کراوەتە سەر وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی زاویە.

📌کەناڵی عەرەبییەی ئینگلیزی لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە دەڵێت: حـ.*یزبو.*ڵا هێشتا هەوڵ دەدات گفتوگۆکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل تێک بدات.

📍ئەمانەش گرنگترین هەواڵەکانی ناوخۆن؛

📌دوێنێ شەو نرخی غاز لە هەولێر 575 دینار بەرزبووە بۆ 700 دینار

📌دەستەی راگەیاندن وپەیوەندییەکانی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بۆ راگرتنی فرۆشتنی سیمکارتی مۆبایل لە رێگەی بریکارەکانەوە لە هەرێمی کوردستان تاوەکو تەواوبوونی وردبینی ئەلیکترۆنی.

📌سەرچاوەکانی ئەلحەدەس دەڵێن: قائانی لە بەغدا دۆسیەی سنووردارکردنی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا تاوتوێ دەکات.