لە تەنکاوێکی رووباری خازردا
هاوڵاتییەک دوو باڵندەی لەقلەق لەناو پاشماوەی نەوتی رەش رزگارکرد
964+
فەرهاد حەسەن
هاوڵاتییەکی ناحیەی کەلەکچی کە بە گیربوونی دوو باڵندەی حاجی لەقلەق لە تەنکاوێکی رووباری خازر دەزانێت، دەچێت بەهانایەنەوە و رزگاریان دەکات.
شوێنی گیربونی دوو لەقلەقەکە دەکەوێتە نێوان قەزای بەردەڕەش و ناحیەی کەلەکچی.
گۆران گوندی، رۆژنامەوان و چالاکوانێکی سنوورەکە کە ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە بە 964 ی وت، نازانن هۆکاری کەوتن و گیربوونی دوو باڵندەیە چی بووە بەڵام رەخنەی لەو شۆفێرانە گرت کە بۆ رەچاونەکردنی پاراستنی ژینگە پاشماوەی نەوتی رەش لەو شوێنە دەڕێژن کە دەبێتە هۆی پیسبوونی ئاوی رووباری خازر.