ئەوانەی لە زانکۆ سەڵاحەدینن

15 دەرمانخانە داشکاندنی نرخ بۆ قوتابی و مامۆستا دەکەن

ئەحمەد مستەفا

سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، پڕۆژەى (+SUID) بۆ قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سەڵاحەدین چووە بواری جێبەجێکردن.

پڕۆژەکە بۆ ئەوەیە، هەڵگرانی پێناسی زانکۆکە لە ژمارەیەک دەرمانخانە و نەخۆشخانە و تاقیگەی پزیشکی لە %20 بۆ %50 داشکانیان بۆ دەکرێت.

سامان عەبدوڵا باسی لەوەشکردووە، ئامانجى ئەم پڕۆژەیە پێشکەشکردنى داشکانە لە کەرتەکانى تەندروستى، بازاڕیکردن، خواردنگە و کافێیەکان.

ئەو شوێنە پزیشکییانەی لە قۆناغی یەکەمدا داشکانیان کردووە: 

– تاقیگەی بایۆ:  %20 داشکان
– تاقیگەی مید :24  %20داشکان
– تاقیگەی ئیمینوکۆ گین سەنتەر:  %20داشکان
– تاقیگەی نۆبڵ مید لاب: %20 داشکان
– دەرمانخانەی دەلانی: %20 داشکان
– دەرمانخانەی سەروەران: %20 داشکان
– نەخۆشخانەی شار: %20 بۆ %40 داشکان
– نەخۆشخانەی نازی منداڵان: %30 داشکان
– نەخۆشخانەی میهرەبانی: %50 داشکان
– نەخۆشخانەی سویدی: %20 داشکان
– کۆمەڵگەی پزیشکی مامۆستایان: %30 داشکان
– سەنتەری کاپیتال دێنتەڵ: %30 داشکان
– سەنتەری دایمۆند: %20 بۆ %40 داشکان
– جوانکاری گول بیویتی: %20 داشکان

وەک بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆکە روونی کردووەتەوە، لە قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە، کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین لەگەڵ 15 نەخۆشخانە و تاقیگە و دەرمانخانە یاداشتنامە لێکتێگەیشتنی  واژۆ کردووە، هەڵگرانی ناسنامەی زانکۆی سەڵاحەدین و کەسی پلەیەکی خاوەن پێناس دەتوانن سەردان بکەن و داشکان بەبڕی جیاواز وەربگرن.