دیمەنێکی رێگای گەلی عەلی بەگ بۆ بێخاڵ - وێنە: ئەرشیفی هاتوچۆی سۆران
لەمڕۆوە
کامێرا خاڵ بۆ خاڵەکانی رێگای گەلی عەلی بەگ دەکەونە کار
964+
توانا نەقی
لەمڕۆوە ئیتر تیژڕەوی لە حەدی خۆی بکەی لە رێگای گەلی عەلی بەگ ئەوە سزا دەدرێیت، لەبەرەوە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگاکە دەکەونە کار.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، کامیراکانی رێگای گەلی عەلی بەگ ئەمرۆ سێشەمە 11.8.2026 کاتژمێر 2:00ـی دوای نیوەرۆ بە فەرمی دەکەونەکار بە شێوەی خاڵ بۆ خاڵ.
ئاماژە بەوەشکراوە، خێرایی دیاریکراو لەو رێگایە 70 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، داوا لە شوفێران دەکەن کەوا پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ و خێرایی دیاریکراوبن.