6 پەرلەمانتار بێدەنگیان نواند
په‌رله‌مانی توركیا بە 468 دەنگی بەڵێ پڕۆژه یاسای چاره‌سه‌ری په‌سه‌ند كرد
فەرهاد حەسەن
په‌رله‌مانی توركیا پڕۆژه یاسای چاره‌سه‌ری په‌سه‌ند كرد کە تیایدا لە چەند بڕگەیەک شێوازی هه‌ڵسكه‌وت و هه‌نگاوه‌كان سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه دیاریده‌كه‌ن.
پڕۆژه‌یاسایه‌كه به ناوی “پڕۆژه‌یاسای به‌هێزكردنی پاڵپشتیی نیشتمانی و یه‌كگرتویی كۆمه‌ڵایه‌تی” به‌واژۆی 360 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كانی ئاكپارتی، مه‌هه‌په و ده‌م پارتی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرا و دواتر جه‌هه‌په، هوداپار و رێگه‌ی نوێ، پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆژه‌كه ده‌ربڕی و واژۆیان كرد، ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دادی په‌رله‌مان كرا، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش، دوای زیاتر له 18 كاتژمێر له لیژنه‌كه په‌سەند كرا.
پەسەندکردنەکە له دانیشتنێکی شه‌وی رابردوو بوو، په‌رله‌مانی توركیا بە 468 ده‌نگی به‌ڵێ و 88 ده‌نگی نه‌خێر و شه‌ش په‌رله‌مانتاریش بێلایه‌ن بوون و ده‌نگیان نه‌دا، پڕۆژەکەی پەسەند کرد كه له 12 بڕگه پێكهاتووه.
بەپێی ناوەڕۆکی پەسەندکردنەکە، جێبه‌جێكردنی یاساكه به مه‌رجێكی سه‌ره‌كی به‌ستراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاری فه‌رمیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی توركیایه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌كه‌كه، دوای ئه‌و بڕیاره‌ش ته‌نیا شه‌ش مانگ ده‌رفه‌ت بۆ سوودمه‌ندبوون له‌م یاسایه دیاریده‌كرێت.
لە ناوه‌ڕۆكەکەیدا هاتووە، سزای ئه‌و كه‌سانه‌ی تاوانه‌كانیان له 15 ساڵ زیندانیكردن كه‌متره، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی دواده‌خرێت، ئه‌وانه‌شی له 15 ساڵ زیاتره بۆ 10 ساڵ دواده‌خرێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ تاوانێكی دیكه‌ی تیرۆر ئه‌نجام نه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی دوو تاوەکو سێ ساڵ ئه‌و زیندانیكراوانه‌ی جێبه‌جێكردنی سزاكانیان دواده‌خرێت، مافی كاركردنی سیاسیان نابێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی یاساكه، فه‌رمانده و سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له تاوانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستدا هه‌بووه، یاخود ئه‌و تاوانانه‌ی پێش ساڵی 2005 ئه‌نجامدراون و سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و یاسایه‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێناكرێت.