دوای بڕیارەکەی سامانە سروشتییەکان
بەنزین لەبری هەرزان بێ گرانتر بووە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوای بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بۆ هاوردەکردنی بەنزین، هێشتا نرخەکەی دانەبەزیوە بگرە گرانتریش بووە.
سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، دەزگاکانی ئاسایشی راسپارد بۆ هەرزانبوونی بەنزین، ئاسانکاری لە بازگەکان بکەن تاوەکو بەنزینی باش لە پاریزگاکانی دیکەی عێراقەوە هاوردەی کوردستان بکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.7.2026 پەیامنێری 964 لە هەولێر چووەتە بەردەم بەنزینخایەک و بەپێی تابلۆی نرخی بەنزینخانەکە، هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 1230 دینارە، موحەسن بە 1550 و سوپەریش بە 1650 دینارە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە 10 رۆژ پێش ئێستا هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ بە 1150 دینار بوو.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری