87 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت زیاتر بەرز بووەوە

توانا نەقی

چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و هەر ئەمڕۆ لە چاو دوێنێ بەیانیدا نزیکەی سێ دۆلار چووەتە سەر نرخەکەی.

ئەمڕۆ سێشەممە 11.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 87 دۆلار و 78 سەنت دیاری کراوە و نرخەکەی بەڕێژەی 0.06٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 82 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.12٪ بەرزبووەتەوە.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تاڕادەیەک هێوربوونەتەوە و هەموو پێشبینییەکان بۆ ئەوەن بەمزووانە لەسەر گەرووی هورمز رێککەوتن بکرێت.

ئێران سوورە لەسەر مەرجەکانی بۆ رێککەوتن بەڵام ئەمریکا هێشتا وەڵامی یەکلاکەرەوەی نییە و دۆخەکەش لە گەرووی هورمز وەک خۆیەتی.